ڕۆژنامەی نیو زیورخیشەر تزایتونگ، لیستی باشترین 100 کتێبی لەسەدەی 21 دا بڵاوکردووەتەوە لە بواری مەعریفە و ئەدەبیاتدا، کە یەکێک لە کتێبەکان رۆمانێکی نووسەری کورد بەختیار عەلییە بەناوی دواهەمین هەناری دونیا.
بەختیار عەلی رۆماننووسی کورد لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاندووە، بەم بۆنە زۆر تایبەتەوە، پیرۆزبایی لە خۆمان و لە عاشقانی راستگۆی ئەدەبیاتی میللەتەکەمان دەکەین.
هاوکات، رۆمانەکە لە ریزبەندی 80 یەمینی لیستەکەدا هاتووە و بۆ حەوت زمانی جیهانی وەک( ئینگلیزی، عەرەبی، ئەڵمانی، فارسی، تورکی، ئیتاڵی و فەرەنسی) وەرگێڕدراوە.