شەپۆلێکی سەرما عێراق و هەرێم دەگرێتەوە کە لە 14 ساڵی رابردوودا وێنەی نەبووە

بەرێوەبەری راگەیاندنی دەستەی کەشناسیی عێراق رایدەگەیەنێت، لە رۆژانی داهاتوودا شەپۆلێکی سەرما عێراق دەگرێتەوە، کە بەجۆرێک ساردە لەماوەی 14 ساڵی رابردوودا وێنەی نەبووە.

 

عامر جابری بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی کەشناسیی عێراق ئاماژەی بەوەشداوە، شەپۆلەکە بەشێوەیەکی چڕ عێراق دەگرێتەوە و پێشبینیش دەکەن لەرۆژانی داهاتوودا هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە، لە وڵاتی تورکیا و باکوری کوردستانیش، لەچەندین ناوچەی جیاوازدا بەفر باریووە و بەهۆی زۆری رێژەکەیەوە، لە چەند ناوچەیەکدا دەوامی خوێندن راگیراون.

بابەتی پێشتر

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران: لە بری تێچوی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت عێراق قەرەبووی هەرێم دەكاتەوە

بابەتی دواتر

رۆمانێکی بەختیار عەلی لە لیستی باشترین 100 کتێبی سەدەی 21 دا یە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share