دوو برینداری دیكەی رووداوە هاتوچۆكەی رێگای كەلار – خانەقین گیانیان لەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە لەسەر ڕێگای كەلار – خانەقین كەسێك گیانیلەدەستداو سێ كەسیش برینداربوون، دوو لە بریندارەكان لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار بەهۆی سەختیی برینەكەیانەوە گیانیان لەدەستدا.

لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیاندا هاتووە، رووداوەكە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە لەسەر رێگای كەلار – خانەقین لەنێوان هەردوو گوندی شێرەوەن و تۆپ عەسكەر ڕوویدا، دوو ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان سێنترا و شۆفرلێت ئۆپترا پێكیاندادا ئۆتۆمبێلی جۆری سێنترا بەئاراستەی كەلار هاتووە و ئۆپتراكە بەئاراستەی خانەقین ڕۆیشتووە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە بەردەوامە بەمەبەستی زانینی هۆكار و چۆنیەتی رووداوەكە.

بابەتی پێشتر

ئاگادارییەكی بەپەلە بۆ هاوڵاتییان.. سیستمێكی نوێ پەیڕەودەكرێت

بابەتی دواتر

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share