ئاگادارییەكی بەپەلە بۆ هاوڵاتییان.. سیستمێكی نوێ پەیڕەودەكرێت

بەرێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، پڕۆسەی بەدیجیتاڵیكردنی فۆڕمی خۆراك دەستپێدەكات و منداڵی تازە لەدایكبووش تۆماردەكرێت.

نەوزاد شێخ كامیل، بەرێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەسەرەتای ساڵی نوێیوە پڕۆسەی بەدیجیتاڵیكردنی فۆڕمی خۆراك دەچێتە قۆناغی جێبەجێكردنەوە و هاوكات ناوی ئەو منداڵانەی تازە لەدایكبوون تۆماردەكرێن.

وتیشی، “پڕۆسەكە لەرێگای ئەپلیكەیشنەوەیە و هیچ قورسییەكی تێدانییە، ئامانجی سەرەكیشمان لە پڕۆسەی بە دیجیتاڵكردنی فۆڕمی خۆراك ئاسانكارییە بۆ هاوڵاتییان تاوەكو بتوانن بەشێوەیەكی باشتر سوودی لێوەربگرن”.

بابەتی پێشتر

جەمال كۆچەر: مووچەی مانگەكانی 11 و 12 دەبێت بدرێت و نافەوتێت

بابەتی دواتر

دوو برینداری دیكەی رووداوە هاتوچۆكەی رێگای كەلار - خانەقین گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share