وەزارەتی پلاندانانی عێراق، ئەمڕۆ یەكشەممە، رایگەیاند، قۆناغی سێیەم و كۆتایی پڕۆسەی سەرژمێری دەستپێدەكات كە بڕیارە تا 1ی مانگی داهاتوو بەردەوامبێت.
زیا عەواد كازم، بەرپرسی بەشی ئامار لە وەزارەتی پلاندانی عێراق لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا، كە ئامانجی سەرەكی لەم قۆناغە تۆماركردنی ئەو خێزانانەیە كە لە ماوەی پێشوودا بژمێرەكان نەیانتوانیووە سەردانیان بكەن و زانیارییەكانیان تۆماربكەن.
هاوكات، لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە، قۆناغی سێیەمی پڕۆسەكە ئامانجی كۆكردنەوەی زانیاریی وردە لەسەر چەند بوارێك، (وەك، دانیشتووان، بوارەكانی تەندروستی، نیشتەجێبوون، پەروەردە و خزمەتگوزارییەكان”.
ئەمە لەكاتێكدایە، لەرۆژانی 20 و 21ی ئەم مانگەدا، پڕۆسەی سەرژمێریی گشتی لە عێراق و هەرێمی كوردستان بەرێوەچوو، كە زۆرینەی هاوڵاتییان بەشداریی پڕۆسەكەیان كرد.