ئێران 200 مێگاوات كارەبا دەداتە بەسرە

پارێزگاری بەسرە ڕایدەگەیەنێت، لە سبەینێ-وە ئێران 200 میگاوات كارەبای دیكە دەداتە پارێزگاكە.

ئەسعەد عیدانی، پارێزگاری بەسرە ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ كونسوڵی نوێی ئێران لە پارێزگاكە كۆبووەتەوە و باسی دۆخی كارەبا و كێشەكانی پارێزگاكەیان كردووە.

باسی لەوەشكردووە، لایەنی ئێرانی بڕیاریانداوە لە سبەینێ سێشەممەوە 200 مێگاوات كارەبای دیكە بداتە پارێزگای بەسرە بۆچارەسەربوونی كێشەی كارەبا.

باڵيۆزی ئێران جەختی لەوەشكردووەتەوە، “هاوكاریی بەسرە دەكەن لە چارەسەركردنی كێشەكانی كارەبا و ئاودا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كازمی هێزە ئەمنییەكانی ڕاسپارد هەوڵەكانیان چڕبكەنەوە بۆ پاراستنی سندوقەكانی دەنگدان

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانده‌ ئه‌منییه‌كانی ڕاسپارد ئه‌ركه‌كانیان له‌پێناو پاراستنی سندوقه‌كانی ده‌نگدان و كۆگاكانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان چڕتربكەنەوە. نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی…
Total
0
Share