کۆمسیۆن: هەر کاندیدێک هەوڵی سەرپێچی بدات دووردەخرێتەوە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەر کاندیدێک هەوڵی سەرپێچی بدات لەڕێی کڕین و فرۆشتنی کارتی دەنگدان، لە هەڵبژاردن دووردەخرێتەوە.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت، بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کۆمسیۆن رێگریدەکات لە هەر پێشێلکارییەک کە مەترسی لەسەر شەفافیی پرۆسەکە دروستبکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هەموو لایەک ئاگاداردەکەینەوە کە پرۆسەی کڕین یان فرۆشتنی کارتی دەنگدەر و بەکارهێنانی سەرچاوەکانی دەوڵەت بۆ مەبەستی هەڵبژاردن، یەکێکە لە تاوانەکان کە سەرپێچیکار (دەنگدەر بێت، کاندید بێت، هاوپەیمانی بێت، یان لایەنێکی سیاسی) سزادەدرێت”.

راشیگەیاند، جگە لەو رێوشوێنە یاساییانەی کە لە دژی دەگیرێنەبەر، کۆمسیۆن رێکاری دیکە بەرامبەر لایەنی سەرپێچیکار دەگرێتەبەر، بەمشێوەیە:

– ئەگەر لایەنی سەرپێچیکار کاندید بوو، لە هەڵبژاردن دووردەخرێتەوە.

– ئەگەر لایەنی سەرپێچیکار هاوپەیمانی یان لایەنی سیاسی بوو، بڕوانامەکەی هەڵدەوەشێندرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەغداد بۆ حکومەتی هەرێم: تا ئەوکاتەی داهاتەکانتان رادەست دەکەن هیچ وەفدێک مەنێرن

میدیا عێراقییەکان ئاشکرایانکرد، حکومەتی عێراق هەرێمی کوردستانی ئاگادارکردووەتەوە، تا ئەوکاتەی سەرجەم داهاتەکانیان رادەست دەکەن، هیچ وەفدێک نەنێرن. سەرچاوەیەک…
زیاتر ببینە

هەرێم کەمال ئاغا: ئەگەر هەرێم داهاتی نانەوتی رادەست نەکات بەغداد مووچە نانێرێت

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، ئەگەر هەرێم داهاتی نانەوتی رادەست نەکات بەغداد مووچە نانێرێت. هەرێم کەمال…
Total
0
Share