شەپۆلێكی بەفر و باران و سەرما تەواوی ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە

سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی دەڵێت، ” شەپۆلێكی باران و سەرما تەواوی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و گەرمیان دەگرێتەوە و بەفر لە ناوچە شاخاوییەكان دەبارێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، بەهۆی كاریگەریی ناوچەیەكی پەستان نزمی دەریای ناوەڕاست و دابەزینی تۆپەڵە هەوایەكی ساردی جەمسەری پێشبینیدەكەین لە نیوەشەوی یەكشەممە لەسەر دووشەممە و رۆژی دووشەممەوە تاوەكو ڕۆژی سێشەممە باران بە بڕی جیاواز تەواوی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و گەرمیان بگرێتەوە و شەپۆلەكە ناوچە كوێستانییەكان و بەشێكی خۆڕهەڵات و باكووری خۆرهەڵاتی گەرمیان زۆرباش دەبێت و لە ناوەڕاستی گەرمیان مامناوەند دەبێت.

دەشڵێت، “لە زنجیرە چیاكان ئەوانەی كە لە 1500 مەتر بەرزترن ئەگەری بەفربارین هەیە و ئەگەر هەیە بەفر شارۆچكە و گوندەكانی نێوان زنجیرە چیا بەرزەكان بگرێتەوە و هەروەها لە كۆتایی شەپۆلەكەدا ئەگەری بەفربارینی كورتخایەن هەیە لە سەرەوەی چیاكانی ( ئەزمەڕ، گۆیژە، سەگرمە، زەردە، بەمۆ، خۆشك و زمناكۆ ) بەم هۆیەوە پلەكانی گەرمی بەڕادەیەكی بەرچاو دادەبەزن و سەرما و سۆلەی زستان دەستپێدەكات”.

بابەتی پێشتر

ترەمپ سەرمایەدارێك بۆ وەزیری گەنجینەی وڵاتەكەی دەستنیشاندەكات

بابەتی دواتر

لە ناحیەی پردێ تەرمی هاوڵاتییەک دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share