چی لەبارەی سوودەکانی چای ماچاوە دەزانیت؟

زیاتر لە 800 ساڵە ژاپۆنییەکان چای ماچا دەخۆنەوە ئەمەش بەهۆی ئەو سوودە زۆرانەی بە تەندروستیی دەگەیەنێت.

هەزاران کەس لە جیهاندا بەدەست دڵەڕاوکێ و سترێسەوە دەناڵێنن، پێگەی Surrey Live لە راپۆرتێکدا ئاشکرایدەکات، چای ماچا باشترین چارەسەرە.

شارەزایانی بواری تەندروستی دەڵێن، ئەگەر بۆ ماوەی چوار هەفتە چای ماچا بەکاربهێنیت، هەست بە دابەزینی کێش و چارەسەری دڵەڕاوکێ و کەمخەوی و خەمۆکی دەکەیت.

هەرچەندە ئەم جۆرە چایە دەوڵەمەندە بە ریشاڵ و ڤیتامین سی، بەڵام پزیشکان جەختدەکەنەوە ئەو کەسانەی نەخۆشی گورچیلە، برینی گەدە و نەخۆشییەکانی دڵیان هەیە نابێت بەکاریبهێنن.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

لەبارەی قۆناغی سێیەمی سەرژمێری وەزارەتی پلاندانان داوایەک لە هاوڵاتییان دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەشت سوودی خواردنی مۆز

رەنگە وا بیربکەیتەوە کە خواردنی مۆز تەنها ژەمێکی سووکە، بەڵام لە راستیدا سەرچاوەیەکی خۆراکی بەهێزە و دەکرێت چەندین…
Total
0
Share