كۆمسیۆن وادەی پەسەندكردنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان رادەگەیەنێت.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆن بە تۆڕی میدیایی ئێستای رایگەیاند، لە یەكەم كۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەی ئەنجومەنی كۆمسیاراندا ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پەسەند دەكرێت.
وتیشی، “ئەگەرێكی زۆریش ئەوەیە سبەی یەكشەممە ئەو كۆبوونەوەیە ئەنجامبدرێت”.
لە رۆژانی 18 و 20ی تشرینی یەكەم دەنگدانی تایبەت و گشتیی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە پارێزگاكانی هەرێم بەڕێوەچوو.
لە 21ی تشرینی یەكەم ئەنجامی بەرایی و 30ی هەمان مانگ ئەنجامی كۆتایی دەنگدانەكە لەلایەن ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەوە ئاشكراكران.