عێراق گرێبەستێکی 93 ملیۆن دۆلاری لەگەڵ کۆمپانیایەکی کۆری بۆ کڕینی هێلیکۆپتەر کردووە

کۆمپانیای پیشەسازیی فڕۆکەوانیی کۆریای باشوور رایگەیاند کە بە بەهای 136 ملیار وۆن کە دەکاتە 93.7 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بۆ هەناردەکردنی کۆپتەرەکانی KUH بۆ عێراق واژووکردووە.

بەگوێرەی قسەی ئاژانسە هەواڵییەکانی کۆریای باشوور و بە قسەی کۆمپانیا کۆرییەکە، تا مانگی ئازاری 2029 کۆپتەرەکان بۆ حکومەتی عێراق دابیندەکرێت.

هێلیکۆپتەری “سوریۆن” یاخود KUH لە ساڵی 2012 لەلایەن کۆمپانیای پیشەسازیی فڕۆکەوانی کۆریای باکوورەوە پەرەی پێدراوە بۆ ئەوەی جێگەی هێلیکۆپتەرە کۆنەکانی سوپا بگرێتەوە، حکومەتی کۆریای باشوور لە ناوەڕاستی ساڵی 2010وە تاوتوێی پرسی هەناردەکردنی کۆپتەرەکان بۆ ژمارەیەک وڵات دەکات وەک عێراق و ئەندەنوسیا و تایلەند، بەڵام لەو کاتەدا هیچ گرێبەستێک نەکراوە.

لە ئێستادا زیاتر لە 200 هەلیکۆپتەر لە سوپای کۆریای باشوور کاردەکەن و ئۆپەراسیۆنی جۆراوجۆر ئەنجام دەدەن، لەوانەش ئەرکی هێرشی ئاسمانی و گواستنەوەی ئاسمانیی کەلوپەلەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیوادارم دوای هەڵبژاردن سەردەمێکی نوێ لە پەیوەندیی هەرێم و عێراق بێتەکایەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی خەڵکی کوردستان و عێراق کرد. دەقی پەیامەکەی سەرۆکی…
زیاتر ببینە

چارەنووسی ئەو یاسایانە ئاشکراکران کە لەلایەن حکومەتەکەی سودانییەوە لە پەرلەمان کشێنراونەتەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، لەدوای دەستبەکاربوونی محەمەد شیاع سودانی ژمارەیەک یاسای لە ئەنجومەنی نوێنەران کشاندووەتەوە، ئەمەش رێکارێکی یاسایی…
Total
0
Share