هەسەدە: شەر لە منبج بەردەوامە و دەستمان بەسەر دوو تانکی دووژمندا گرت

ناوەندنی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک، هەسەدە رایگەیاند، شەڕ لە منبج بەردەوامی هەیە و هێزەکانمان بە توندی بەرپەچی هێرشی داگیرکەران دەدەنەوە.

باس لەوەشکراوە، پێکدادانی توند لە گوندی قبر إيمو بەردەوامی هەیە و لەناوچەی پردی کۆزاکیش چەند چەکدارێکی گرووپەکانی سەر بە تورکیا کوژران.

باسی لەوەشکردووە، لە سنووری بەنداوی تشرین، هێرشی رزگاریی بەردەوامی هەیە و چەندین گوند ئازادکراون و بەرگرییکردن لێیان بەردەوامە و بە دەیان چەکداری گرووپەکانی سەر بە تورکیا کوژراون و بریندارکراون.

دەشڵێت، “دوو تانک و چەکی تۆپهاوێژ دەستیان بەسەرداگیراوە و و دوو ئۆتۆمبێلی سەربازی کە دۆشکەیان لەسەر بووە لەناومانبردن.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان: پێنجشەممەی داهاتوو تیروپشک بۆ یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینان دەکرێت

کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان رایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو تیروپشک بۆ یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینان دەکرێت و گرێبەست بۆ خاوەنەکانیان…
زیاتر ببینە

سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی: سەرەڕای قەدەغەکردنی بەڵام مارکێتەکانی هەرێم پڕن لە مریشکی بەستوو

سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی ئاشکرایکرد، تاوەکو ئێستاش سەرەڕای بڕیاری قەدەغەکردنی، بەڵام مارکێتەکانی هەرێمی کوردستان پڕن لە مریشکی…
Total
0
Share