پێش لەدایکبوونم پرسی پێنەکردووم.. هونەرمەندێکی عەرەب سکاڵا دژی دایکی تۆماردەکات

هونەرمەندی کوەیتی شەمس، سکاڵای یاسایی دژی دایکی تۆماردەکات، ئەو هونەرمەندە عەرەبە دەڵێت، “پێش ئەوەی لەدایکبم هیچ ڕاوێژێکم پێنەکراوە”.

ئەو هونەرمەندە کوەیتییە لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی سناپچاتەوە داوا لە پارێزەران دەکات بۆ وەرگرتنی سکاڵاکەی و دەستپێکردنی ڕێکارەکان، نەک تەنها لەبەرئەوەی پێش لەدایکبوونی پرسی پێنەکردووە، بەڵکو لێشیداوە.

هەروەها دەڵێت، “بێبەریم لە هەر هەڵسوکەوتێک کە دەیکەم لەبەرئەوەی لە 28ی نیساندا لەدایکبووم، ئەوەش ڕێکەوتی لەدایکبوونی دیکتاتۆرەکانە وەک هیتلەر و سەدام حوسێن.

لێدوانەکانی شەمس لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕووبەڕووی ڕەخنەیەکی زۆر بووەتەوە، بە خراپە بەرامبەر دایکی ناوی دەبەن.

شەهد ساڵح یەکێکە لەوانەی وەڵامی ئەو لێدوانانەی شەمسی داوەتەوە دەڵێت، “پێویستە ئێمە سکاڵا دژی ئەو خاتوونە تۆماربکەین، لەبەرئەوەی مرۆڤایەتیی شێواندووە”.

بابەتی پێشتر

پەكەكە ڤیدیۆكەی بڵاوكردەوە <br> توركیا لە ئامێدی چەكی كیمیایی هەیە

بابەتی دواتر

ڕاهێنەری پاریس گرەنتی مانەوەی هیچ یاریزانێك ناكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share