(ڤیدیۆ) بلباو لە بەرشلۆنەی بردەوە و بۆ جاری سێیەم لە مێژوویدا جامی سوپەری ئیسپانیای بەرزکردەوە

ئەتلەتیک بلباو دوای ڕیاڵ مەدرید، بەرشلۆنەشی کوتا بەزەویدا و جامی سوپەری ئیسپانیای بەرزکردەوە

یانەی ئەتلەتیک بلباو ڕوبەڕوبوونەوەی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیای بەرانبەر بەرشلۆنە ئەنجامدا و بردنەوەی تۆمارکرد.

ئەمشەو، یەکشەممە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا لە نێوان یانەکانی بەرشلۆنە و ئەتلەتیک بلباو ئەنجامدرا، یانە باسکییە سەرسەختەکەی ئیسپانیا بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرانبەر بە دوو بردنەوەی تۆمارکرد.

تایمی یەکەم یانەی بەرشلۆنە ئاستێکی باشی پێشکەشکرد و دوای فشارێکی توند لە خولەکی 40 گۆڵی پێشەنگی تۆمارکرد، گۆڵەکەش لەلایەن ئەنتوان گریزمانەوە تۆمارکرا، بەڵام کاردانەوەی باسکییەکان خێرا و کاریگەربوو و لە خولەکی 42 ئۆسکار دی مارکۆس گۆڵی یەکسانکەرەوەی ئەنجامەکەی تۆمارکرد و ئەو تایمەش بە ئەنجامی یەکسانبوون (1-1) کۆتاییهات.

لە تایمی دووەمدا ئەتلەتیک بلباو چەندین هێرشی مەترسیداری ڕەخساند، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵ.

لە خولەکی 77 ئەنتوان گریزمان گەڕایەوە و گۆڵی دووەمی بارسا و پێشەنگی تۆمارکرد، دووبارە بلباو لە کۆتا ساتەکاندا گەڕایەوە و لە خولەکی 91 ئاسیر ڤیلالیبری گۆڵی یەکسانکەرەوەی تۆمارکرد و کاتی یاسایی بە ئەنجامی (2-2) کۆتاییهات.

https://streamable.com/08fkt3

بە ناچارییەوە پەنا بۆ کاتی زیادکراو برا، لە خولەکی 94 ئیناکی ویلیامز بە لێدانێکی هونەری ناوازە گۆڵی سێیەم و پێشەنگی بۆ ئەتلەتیک بلباو تۆمارکرد و توانیان تاوەکو کۆتا سات بە سەرکەوتووی پارێزگاری لە گۆڵەکەیان بکەن، یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرانبەر بە دوو لە بەرژەوەندی ڕۆخی بلانکۆسی باسک کۆتاییهات و بۆ جاری سێیەم لە مێژوویاندا جامی سوپەری ئیسپانیایان بەرزکردەوە.

یەکێک لە خاڵە گرنگەکانی ڕوبەڕوبوونەوەکە ئەوەبوو، لە خولەکەکانی کۆتاییدا لیۆ مێسی لەلایەن جیل مانزانۆی داوەرەوە بە کارتی سوور لە یاریگا کرایە دەرەوە.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ئینتەرمیلان یاری لوتکەی لە یوڤانتۆس بردەوە و میلانیشی گرتەوە

بابەتی دواتر

بردنەوەی ئەتلەتیک بلباو لە بەرشلۆنە لە فاینەڵی جامی سوپەری ئیسپانیا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share