چاڤی دەتوانێت چوار یاریزان لە جێگەی بوسکێتس تاقی بکاتەوە

سێرجیۆ بوسکێتس یانەی بەرشلۆنەی ئاگادار کردووەتەوە، لە کۆتایی وەرزی 2022/2023 گرێبەستەکەی نوێ ناکاتەوە و یانە کەتەلۆنییەکە بەجێدەهێڵێت.

لەدەستدانی یاریزانێکی گەورەی وەک بوسکێتس لە پێگەیەکی هێندە هەستیاردا، چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەر ناچار دەکات لەم وەرزەوە (2022/2023) یاریزانی نوێ لە پێگەکەیدا تاقی بکاتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی “تریبونا”، چاڤی لە ڕووی تەکتیکییەوە دەتوانێت لە پێگەی بوسکێتس پشت بەم یاریزانانە ببەستێت.

نیکۆ گۆنزالێس: لە گواستنەوەی تۆپدا ناوازەیە و پێشتریش ئیدارەی یانە دووپاتیان کردووەتەوە، بۆ فرۆشتن نییە و لە پلانەکانی داهاتوودا ڕۆڵ دەگێڕێت.

فرینکی دی یۆنگ: ئەگەر بە یانەیەکی دیکە نەفرۆشرێت، ئەزموونی ئەوەی هەیە پێگەی بوسکێتس پڕ بکاتەوە.

سێرجی ڕۆبێرتۆ: گرێبەستەکەی وەرزێکی دیکە نوێ کراوەتەوە، یاریزانەکە حەزی بە یاریکردنە لە هێڵی ناوەند، دەکرێت چاڤی وەک یەدەگی بوسکێتس بەکاری بهێنێت.

فرانک کیسێ: بەرشلۆنە نزیک بووەتەوە لە کڕینی یاریزانەکە لە میلان، ئەسمەرە کۆتدیڤوارییەکە بەبێ کێشە دەتوانێت هەمان ڕۆڵی بوسکێتس بگێڕێت.

بابەتی پێشتر

زیانەكانی جگەرەی ئەلیكترۆنی ئاشكراكران

بابەتی دواتر

ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری ڕوونكردنەوەیەك لەسەر ئەژی ئەمین بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share