دەستەی کەشناسی بڵاویکردەوە، لە رۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین عێراق دەگرێتەوە.
دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە رۆژی یەکشەممەوە عێراق دەکەوێتە ژێرکاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆی بەشی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و بارانبارین زۆرینەی ناوچەکان دەگرێتەوە.
ئاشکراشیکرد، لە هەندێک ناوچەی عێراق خێرایی با زیاددەکات و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە، بە شێوەیەک لە هەندێک جێگە مەودای بینین بۆ یەک کیلۆمەتر کەمدەبێتەوە.