پارێزگاری كەركوك رایدەگەیەنێت، سەرژمێری لە كەركوك كۆتاییهات و پڕۆسەكە سەركەوتووە و لە كاتژمێر 12ی ئەمشەوەوە قەدەغەی هاتوچۆ لەناو شار كۆتایی دێت.
رێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پڕۆسەی سەرژمێریی لە كەركوك كۆتاییهات و پڕۆسەكە سەركەوتوو بووە و لە كاتژمێر 12ی ئەمشەوەوە قەدەغەی هاتوچۆ لەناو شار كۆتایی دێت و سبەی رێنمایی نوێ دەردەكرێت.
وتیشی، “داوا لە هاوڵاتییان دەكەین هاوكاریی تیمەكان بكەن و جارێكی دیكە تیمەكانی سەرژمێری سەردان دەكەنەوە و زانیاریی لەسەرخێزانەكان كۆدەكەنەوە”.