هەرچەندە وڵاتی لوبنان، لە ماوەی رابردوودا ڕووبەڕووی زنجیرەیەك هێرشی مووشەكی لەلایەن ئیسرائیلەوە بووەوە و بەردەوامیش مەترسی و هەڕەشەی لەسەرە، بەڵام تا ئێستا گەشتە ئاسمانییەكانی بەردەوامە.
بەپێی راپۆرتێكی كەناڵی جەزیرەی قەتەری، هێڵی ئاسمانیی لوبنان لە گەشتە ئاسمانییەكانی بەردەوامە و جموجۆڵە بازرگانییەكانی نەوەستاندووە، بەجۆرێك كە زۆرجار فڕۆكەوانەكان لە بۆشایی ئاسماندا بە ئاسانی دیمەنی مووشەكەكان دەبینن.
هاوكات، شارەزایەنی ئابوریش دەڵێت، “هۆكاری رانەگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان، بۆئەوە دەگەڕێتەوە وڵاتەكە نایەوێت لەوە زیاتر رووبەڕووی قەیران و كێشەی ئابوری ببێتەوە.
هۆكاری هێرشەكانی ئیسرائیلیش بۆ گرژییەكانی مانگی 10ی ساڵی رابردوو دەگەڕێتەوە، كە لەگەڵ بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینیدا جەنگیان راگەیاند و ئیسرائیلیش بەڵێنیدا بەهێرشكردنە سەر ئەو گروپ و وڵاتانەی بە راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ پاڵپشتیی رێكخراوەكەیان كردووە لەوانە ئێران و لوبنان.