شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت، هەوری سوپەرسێل بەرەو بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەیە و بارانی بەخوڕی پێوەیە.
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، لە ئێستادا بارستە هەورێکی زەبەلاحی کەڵەکەبووی باراناوی کە بە هەوری سوپەرسێل ناسراوە بەڕێوەیە، لە بەشێکی زۆری ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و راپەڕین ئەگەری تاوەبارانی بەخوڕ بۆ بارانی بەلێزمە هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، درەنگانی ئەمشەو بۆ کاتی بەرەبەیان لە سنووری پارێزگای هەولێر و کەرکوک و ئیدارەی سۆران و گەرمیان ئەگەری بارانبارینی بەخوڕ بۆ بارانی بەلێزمە هەیە لە هەندێک شوێن و ناوچە ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە.