وادەی بەفربارین ئاشکراکرا

دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینی دەکات، هەفتەی داهاتوو هەفتەیەکی سارد بێت، بەهۆی ئەوەی ناوچەکە دەکەوێتە ژێر کاریگەریی شەپۆلێکی سەرمای جەمسەری و بەفر لەناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان ببارێت.

دەستەی کەشناسیی عێراق لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکرد، شەوی یەکشەممە و بەیانی رۆژی دووشەممە پێشبینی بارینی بەفر دەکرێت لەناوچە شاخاوییەکان بەجۆرێک بەفرێکی کەم بۆ مامناوەند دەبارێت و بەردەوام دەبێت لە بەیانی رۆژی سێشەممەدا و هەر شوێنێک لە 1000 مەتر بەرزتربێت لە ئاستی رووی دەریاوە، دەیگرێتەوە.

دەستەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە رۆژی شەممەوە بارانبارین ناوچە جیاوازەکانی عێراق دەگرێتەوە و لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان پێشبینی زۆرترین بڕی بارانبارین دەکرێت و لە رۆژی دووشەممەدا کۆتایی دێت.

بابەتی پێشتر

فەرمانی دەستگیرکردنی ناتانیاهۆ دەرکرا

بابەتی دواتر

زەوی بەسەر فەرمانبەرانی دوو وەزارەتدا دابەشدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەلی دامەزراندن لە پەروەردەیەک راگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی دەربەندیخان دەرچووانی کۆلێجێک وەکو مامۆستای وانەبێژ دادەمەزرێنێت. بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی دەربەندیخان لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری دەرچووانی کۆلێجی…
Total
0
Share