دوای بەدواداچوونێكی ئێستا گرفتی سەرژمێریی گەڕەكێكی هەولێر چارەسەردەكرێت

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ژمارەیەك لە دانیشتووانی گەڕەكی هەڤاڵان لە هەولێر لەڕێی تۆڕی میدیایی ئێستاوە ناڕەزاییان نیشاندا كە سەرژمێری نەیگرتوونەتەوە و، هیچ كارمەندێكی تیمەكانی پرۆسەكە سەردانی ماڵەكانیان نەكردوون.

بەپێی لێدوانی دانیشتووانی گەڕەكەكە زیاتر لە 15 ماڵ بێبەشبوون لە سەرژمێری و، دوێنی تا كاتژمێر 12ی شەو و ئەمڕۆش لە چاوەڕوانیی تیمەكاندا بوون.

دواتر دڵزار حەمەساڵح، بەڕێوەبەری ئاماری هەولێر پەیوەندی بە تۆڕی میدیایی ئێستاوە كرد و رایگەیاند، بەدواداچوونیان دەستپێكردووە و ئەو گرفتە چارەسەر دەكەن.

بەڕێوەبەری ئاماری هەولێر تیمەكانیشی راسپارد سەردانی گەڕەكەكە بكەن.

بابەتی پێشتر

بژمێرێک: شەرمەزارم رۆژێک لە رۆژان رقم لە کوردبوونم بووبێت

بابەتی دواتر

فەرمانی دەستگیرکردنی ناتانیاهۆ دەرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share