یەکێک لەو بژمێرانەی بەشداریی لە پرۆسەی سەرژمێری لە هەرێم کردووە دەڵێت، شەرمەزارم رۆژێک لە رۆژان رقم لە کوردبوونم بووبێت شەرمەزارم ئەگەر بە شان و باڵی کلتوور و عاداتی ئەوروپا و میللەتانی ترەوە هەڵم دابێت.
ئەو بژمێرە لە نووسینێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە باسیلەوەکردووە، شەرمەزارم رۆژێک لە رۆژان رقم لە کوردبوونم بووبێت شەرمەزارم ئەگەر بە شان و باڵی کلتوور و عاداتی ئەوروپا و میللەتانی ترەوە هەڵم دابێت. ئێمە دەبێت سوپاسگوزاری خوا گیان بین وەکو کورد خەلقی کردین سەربەرزم منیش تاکێکی کوردم.
ئاماژەی بەوەشکردووە، جوانترین و باشترین میللەت خوای گەورە لەسەر زەوی نیشتەجێی کردبێ میللەتی کوردە، ئیتر من مەوقیفی ئەوەنە بەرز و جوانم لە دانە بە دانەیان بینیوە هەرگیز لە بیری ناکەم.
دەشڵێت، باوەڕ بکەن هەموو گیانم ئازاری هەیە بە جەستە زۆر هیلاکم بەڵام هەستی پێناکەم و گوێ بەو هیلاکیەش نادەم چونکە دەروونم تەواو ئاسوودەیە لە ئیشەکەمدا جەستە با هەر هیلاک بێت مادام دڵ و ڕۆحمان ئاسوودەیە، ئینجا با ئێمە هەریەکە و لای خۆمانەوە بە بچووکترین کارێکیش بێت لە دەستمان بێت بیکەین بۆ ئەوەی ئەم جوانیەی کوردەواری تێک نەچێت بە کەسانێک کە بەردەوام جنێو بە خاک و وڵات و تاکی کوردیش ئەیەن لە کاتێکا خۆشیان کوردن، بەڵام دیارە شایەنی کوردبوونیش نین.