رێبوار تەها: بودجەی پارێزگای کەرکوک بەهۆی سەرژمێرییەوە زیاددەکات

پارێزگاری کەرکوک، رایگەیاند، “سەرژمێری وادەکات پشکی کەرکوک لە بودجە و کارەبا و دامەزراندن زیادبکات”.

رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تکا لە هاوڵاتییان دەکەم لەنێو ماڵەکانی خۆیاندا بمێننەوە بۆ ئەوەی پرۆسەکە بە باشی بەڕێوەبچێت.

باسی لەوەش کرد، “ئەم سەرژمێرییە بۆ داهاتوومان باشە، چونکە بەهۆیەوە پشکی کارەبامان زیاددەکات، دەرگای زیادبوونی بودجە و دامەزراندن بەڕووی پارێزگای کەرکوکدا دەکاتەوە”.

وتیشی، “پێشتر کەرکوک یەک ملیۆن و 350 هەزار کەسی بۆ هەژمارکرابوو، بەڵام ئێستا بەپێی ئەم سەرژمێرییە ژمارەی دانیشتووان دەگاتە یەک ملیۆن و 900 هەزار کەس، ئەوەش لەڕووی ئابورییەوە گرنگە و دەبێتە هۆی زیادکردنی بودجە”.

رێبوار تەها باسی لەوەش کرد، “پرۆسەی سەرژمێریی کەرکوک ئێستا 80%ی تێپەڕاندووە و هەر کەسێک بە رەسمی کەرکوکی نەبێت، بەهیچ شێوەیەک ناتوانێت خۆی بە کەرکوکی هەژماربکات”.

 

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: شانازیی دەکەین درێژەپێدەری رێبازی شەهیدانمانین

بابەتی دواتر

بژمێرێک: شەرمەزارم رۆژێک لە رۆژان رقم لە کوردبوونم بووبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی خراپ بەکارهێنانیەوە بردنە ناوەوەی ماتۆڕسکیل بۆ ناوچە گەشتیارییەکانی بیارە قەدەغە کرا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە شۆفێرانی ماتۆڕسکیلەکان ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت، ”رۆژانی هەینی چونە ناوەوەی ماتۆڕسکێل بۆ ناوچەگەشتیارییەکانی بیارە قەدەغەیە”.…
Total
0
Share