هەفتەی داهاتوو قۆناغی کۆتایی سەرژمێری دەستپێدەکات

بەڕێوەبەری ئاماری هەولێر رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو قۆناغی کۆتایی سەرژمێریی دانیشتووان دەستپێدەکات.

دڵزار حەمە ساڵح، بەڕێوەبەری ئاماری هەولێر رایگەیاند، بۆ رۆژی دووەم  پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان بەردەوامە و داوا لە هاوڵاتییان دەکات ئەگەر سەرژمێری نەکراون پەیوەندی بە ژمارە 567 ەوە بکەن.

وتیشی، کاتژمێر 12ی ئەمشەو، قۆناغی پێش کۆتایی تەواودەبێت، قۆناغی کۆتاییش هەفتەی داهاتوو دەستپێدەکات و تاوەکو ناوەڕاستی مانگی کانوونی یەکەم بەردەوامدەبێت.

باسی لەوەشکرد، “لە قۆناغی کۆتاییدا پێویست ناکات هەموو ئەندامانی خێزان لە ماڵەوە ئامادەبن”.

لەبارەی راگەیاندنی ئەنجامەکانەوە دڵزار حەمە ساڵح، وتی، “لە کۆتایی قۆناغی سێیەمدا ئەنجامە سەرەتاییەکان دەردەکەون”.

 

بابەتی پێشتر

وادەی راگەیاندنی ئەنجامی سەرژمێری راگەیەندرا

بابەتی دواتر

سبەینێ کەشوهەوا چۆن دەبێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە نووسراوی تایبەت بە پلەبەرزكردنەوە و بە گرێبەستكردنی وانەبێژانی بڵاوكردەوە

وەزارەتی پەروەردە رایدەگەیەنێت، پاش هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی فیدڕاڵی و ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم، پلەبەرزکردنەوە دەستپێدەکاتەوە و مامۆستایانی وانەبێژ…
Total
0
Share