سەعدی پیرە: بافڵ جەلال تاڵەبانی داوایکردووە کورد بە یەک لیست بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەراندا بکات

وتەبێژى یەکێتی رایدەگەیەنێت، سەرۆکى یەکێتى داوایکردووە کورد بە یەک لیست بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا بکات.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بۆ ئەوەی دەنگی کورد بەهەدەرنەچێت، بۆ ئەوەی هیچ کوردێک نەبێت بەشداریی دەنگدان نەکات، کاک بافڵ داوایکردووە کورد لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا بە یەک لیست بەشداریی بکات.

وتیشی، لە هەرێم ئەگەر دەنگ بە هەر لایەنێک بدەیت هەر کوردە، بەڵام لە ناوچەکانی دیکەی وەک موسڵ و دیالە و خانەقین و بەغداد ئەگەر کورد بە یەک لیست دابەزێت دەنگەکان پەرش و بڵاونابێتەوە و کورد زەرەرناکات.

پیرە جەختیکردەوە، لە ئێستادا تۆپەکە لە گۆڕەپانی لایەنەکانی دیکەیە بە پارتیشەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بیانبەن بۆ سلێمانی با مافەکانیان پارێزراوبێت
پارێزەرانی زیندانییانی بادینان داوای گواستنەوەیان دەکەن

تیمی پارێزەرانی زیندانییانی بادینان داوادەکەن مانگترن بشکێنن، لەگەڵ ئەوەشدا داوای گواستنەوەی زیندانییەکان دەکان بۆ چاکسازیی سلێمانی، ئاماژەیان بەوەکردووە…
زیاتر ببینە

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی: گفتوگۆ دبلۆماسی و سیاسییەكانمان لەگەڵ لایەنە عێراقیەكان چڕتر دەكەینەوە

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، گفتوگۆ دبلۆماسی و سیاسییەكانمان لەگەڵ لایەنە عێراقیەكان چڕتر…
Total
0
Share