شاڵاو هیدایەت شارەزای كەشناسی دەڵێت، “چاوەڕواندەكرێت لە هەفتەی داهاتوودا بەتایبەت لە ناوەڕاستی هەفتە تا كۆتایی هەفتەكە شەپۆلێكی بەهێز و باران و بەفر سەرجەم ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە”.
دەشڵێت، “سەرچاوەی سەرەكیی شەپۆلەكە لە هەردوو دەریای ناوەڕاست و دەریای سوورەوە دەبێت و تۆپەڵە هەوایەكی شێداری مەداری كەمەرەیش كارتێكەر لەسەر شەپۆلەكە دەبێت و بەهۆی دابەزینی تەوژمە هەوایەكی ساردی جەمسەری باكوور لەئەوروپاوە و تێكەڵبوونی بەشەپۆلەكە پلەكانی گەرما بەڕێژەی 7 تا 10 سیلیزی دادەبەزن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، لەناوەڕاست و كۆتایی شەپۆلەكەش بەفر دەبارێت و لە بەشێكی زۆری ناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبارێت بە تایبەت سەنتەری ناحیەی حاجی ئۆمەران و گوندەكانی دەوروبەری و بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكان.