دارا رەشید: ئەوەی لە 20 و 21ی مانگ سەرژمێر بکرێت بە خەڵکی رەسەنی شوێنەکە دادەنرێت

وەزیری پلاندانی هەرێم رایگەیاند، ئەوەی لە 20 و 21ی مانگ سەرژمێر بکرێت بە خەڵکی رەسەنی ئەو شوێنە دادەنرێت کە تیایدا سەرژمێر کراوە.

دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە تۆڕی میدیایی ئێستا ئامادەیبوو رایگەیاند، هیوادارین ئەوانەی لە هەرێمی کوردستانن ئێستا و خەڵکی سنوورەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمن بچنەوە سنوورەکانی خۆیان، چونکە ئەوەی ئەمڕۆ و سبەی سەرژمێر دەکرێت لە کوێ سەرژمێر بکرێت، خەڵکی رەسەنی ئەو ناوچانەن.

وەزیری پلاندان وتیشی، “سەرژمێری گشتیی دانیشتووان دەبێتە هۆی دیاریکردنی ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان کە ئەوەش وادەکات بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان هیچی دیکە یاری پێنەکرێت”.

باسی لەوەشکرد، ئەو رێژەی دەبێتە ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان لە عێراق دەبێتە هۆی دیاریکردنی بەشە بودجە و دیاریکردنی نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لە عێراق و داتای ورد دەبێت لە هەموو سێکتەرەکان کە دەتوانن لە داهاتوودا پلانی زۆر باشیان بۆ دابڕێژین.

بابەتی پێشتر

پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی هەرێم راگەیەندرا

بابەتی دواتر

ترەمپ و مەسک لە تاقیکردنەوەی هەڵدانی کەشتییەکی ئاسمانی ئامادەبوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری زەردەشتییەكان: خەڵكانێكی زۆر لە هەرێمی كوردستان پەیوەندی دەكەن بۆ ئەوەی ببنە زەردەشتی

نوێنەری ئایینی زەردەشتییەكان لە هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتییان پەیوەندییان بە ئایینی زەردەشتییەوە كردووە. ئاوات حسامەددین،…
Total
0
Share