وەزارەتی تەندروستی کۆمەڵێک خواردن و خواردنەوەی لە خوێندنگەکاندا قەدەغە کرد

لەسەر بڕیاری وەزارەتی تەندروستی هەرێم، وەزارەتی پەروەردە لیستێک لە خواردن و خواردنەوەی لە خوێندنگەکاندا قەدەغەکرد و لیستی ئەو خواردن و خواردنەوانەشی دیاریکرد کە رێگەپێدراون بە خوێندکاران بفرۆشرێن.

بە پێی نوسراوێکی وەزارەتی پەروەردە کە پشتبەستووە بە نوسراوێکی دیکەی وەزارەتی تەندروستی و ئاڕاستەی سەرجەم پەروەردە گشتییەکانی کردووە، لیستی ئەو خواردن و خواردنەوانەی دیاریکردووە کە لە خوێندنگەکاندا قەدەغە کراون و لەگەڵ ئەو خواردن و خواردنەوانەشی کە رێگە بە فرۆشتنیان دراوە.

وەک لە نوسراوەکەدا هاتووە، “لەفەی گۆشت، قیمە، جگەر، پەتاتە و هەر جۆرە لەفەیەکی دیکەی سوورەوەکراو و ئەو جبسانەی دەست رەنگدەکەن و هەموو خواردنەوە گازی و وزە بەخشەکان و ئیندۆمی و بنێشت و مۆتا و چلورە لەگەڵ سماق و لیمەندۆزی قەدەغەن.

هەر لە نووسراوەکەدا هاتووە، “میوەکان وەک (مۆز، پرتەقاڵ، سێو) و میوە وشککراوەکان، شەربەتی سروشتی و شیر و بەرهەمە لەقوتوکراوەکانی  و برنج و شلە و مریشک و پەتاتەی کوڵاو و لەفەی فەلافل بە مەرجێک رۆنەکەی یەک جار بەکاربهێندرێت رێگەپێدراون”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە چەمچەماڵ سێ کەس بە تۆمەتی ساختەکاریی دەستگیرکران

لە سنووری قەزای چەمچەماڵ سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران كه‌ بریكارنامه‌ی‌ ساخته‌یان بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ خاوه‌ندارێتی‌ ئوتۆمبێل به‌كارهێنابوو. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی…
Total
0
Share