سەرۆکایەتیی شارەوانیی قەڵادزێ: دوو نەمام بچێنە و مامەڵەکەت راییدەکرێت

لە شارەوانیی قەڵادزێ، مامەڵەی هاوبەشیی ئاو، کارەبا و ئاوەڕۆ مەرجداردەکرێت.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی قەڵادزێ بڵاویکردەوە، هاوڵاتییان ئاگاداردەکەینەوە، لەپێناو زیادکردنی رێژەی سەوزایی و ژینگەیەکی باشتر و تەندروستتر بۆ شارەکەمان، بۆ لەمەودوا، پێش ئەوەی سەبارەت بە مامەڵەکانی هاوبەشیی ئاو، هاوبەشیی کارەبا و هاوبەشیی ئاوەڕۆ سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بکەن، ئەگەر خانووەکە لە کۆڵاندا بوو، مەرجە دوو نەمام لەبەردەم خانووەکەتدا بچێنیت.

ئەوەشی خستەڕوو، بەڵام ئەگەر خانووەکە روکن بوو، مەرجە هاوڵاتییەکە چوار نەمام بچێنێت، پێش ئەوەی سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکات، بە پێچەوانەوە ئەگەر هاوڵاتییەکە نەمامی نەچاندبوو مامەڵەکەی دەوەستێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تی شاره‌وانى: بەسەرسوڕمانەوە هەواڵی ڕاگرتنی پڕۆژەی 100 مەتریی سلێمانیمان بیست

وه‌زاره‌تى شاره‌وانی له‌باره‌ى ڕاگرتنى كاره‌كانى پڕۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات و ده‌ڵێت، ناوهێنانی وەزارەت بە ناڕاستی…
Total
0
Share