رۆژی 19ی تشرینی دووەمی هەموو ساڵێک بە رۆژی جیهانیی پیاوان دیاریکراوە.
دیاریکردنی ئەمڕۆژە بەمەبەستی رێزگرتن و بەرزنرخاندنی رۆڵی پیاوانە لە کۆمەڵگەدا، هەروەها تیشکدەخرێتە سەر ئەو پیاوانەی کە دەتوانن هۆشیاریی ئەرێنی لەسەر زۆربابەت بڵاوبکەنەوە کە پەیوەندی بە پیاوانەوە هەیە لەسەر ئاساتی جیهاندا.
رۆژەکە زیاتر تایبەتە بە هاندانی پیاوان بۆ گفتوگۆکردن بەشێوەیەکی فراوانتر لەسەر زۆر بابەت لەوانە، تەندروستیی دەروونیی پیاوان، هەستانەوە و درێژەدان بە ژیانکردن بە هێزێکی زیاترەوە، بەتایبەت ئەو پیاوانەی پێویستیان بە پشتگیریی کەسانی دیکەیە.
هۆکاری هەڵبژاردنی ئەمڕۆژە لەبەر ئەوەیە کە هاوکاتە لەگەڵ رۆژی لەدایکبوونی باوکی دکتۆر جیرۆم تیلۆکسینگ، پزیشکی خەڵکی ترینیداد و تۆباگۆ، کە لە ساڵی 1999 ئەم رۆژە نێودەوڵەتییەی دەستنیشانکردووە.
هەرچەندە ئەمڕۆژە دەیان ساڵە هەیە، بەڵام زۆرکەس نازانن یان درکیان بەوە نەکردووە کە رۆژی جیهانیی پیاوان هەیە.