بژمێر ناوی هەر ماڵ و كەسێك تۆمار نەكات لە كارەكەی دووردەخرێتەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك رایدەگەیەنێت، هەر بژمێرێك ناوی هەر ماڵ و كەسێك بە بیانووی جیاوازەوە تۆمار نەكات لە كارەكەی دووردەخرێتەوە.

د. ئەحمەد كەركوكی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك رایگەیاند، هەر بژمێرێك ناوی هەر ماڵ و كەسێك بە بیانووی جیاوازەوە تۆمار نەكات راستەوخۆ بە بڕیاری پارێزگاری كەركوك لە كارەكەی دووردەخرێتەوە.

وتیشی، ” جگەلەوەش ئایپادەكەی دەستی بژمێرەكان فۆنتی كوردی تێدا نەبوو لەپێناوی نووسینی ناوە كوردییەكان وەكو خۆی هەر زوو بۆی زیادكرا، پێویستە لەسەر هەموو كوردێكی رەسەن هەست بە بەرپرسیارێتی بكەن و بگەڕێنەوە بۆ شارەكەی خۆیان و ناوی خۆیان تۆماربكەن.

بابەتی پێشتر

هۆكاری نەناردنی مووچەی مانگی 10 ئاشكرابوو

بابەتی دواتر

زانایەکی کەشوهەوا: 2024 گەرمترین ساڵی مێژووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار…
Total
0
Share