بەریتانیا هەنگاوێکی نوێ بۆ رێگری لە کۆچی نایاسایی دەگرێتەبەر

بەمەبەستی رێگریکردن لە کۆچی نایاسایی حکومەتی بەریتانیا بەنیازە بە پارە مامەڵە لەگەڵ چەند وڵاتێکدا بکات لەنێویشیاندا هەرێمی کوردستان.

رۆژنامەی تایمزی بەریتانی بڵاویکردەوە، حکومەتی بەریتانیا دانووستانەکانی لەگەڵ هەریەکە لە تورکیا ڤێتنام هەرێمی کوردستان دەستپێکردووە بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی کۆچی نایاسایی لێیانەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێڤێنت کۆپەر وەزیری ناوخۆی وڵاتەکە دانووستانەکان بەڕێوەدەبات بڕیارە بڕە پارەیەکیان بۆ تەرخانبکرێت تا بەهۆیانەوە رێکەوتن بکرێت و کۆچی نایاسایی کۆتایی پێبهێنرێت و پێش سەرەتای ساڵی داهاتوو یەکلایی دەکرێتەوە.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

لوتکەی G20 بەڕێوەدەچێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانكۆی سلێمانی لەبارەی دواكەوتنی مووچەی مامۆستا و فەرمانبەران و دەرماڵەی خوێندكاران هاتەدەنگ

ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی داوای چارەسەركردنی كێشەی دواكەوتنی مووچەی مامۆستا و فەرمانبەران دەكات، داواشدەكات دەرماڵەی سێ مانگی خوێندكاران خەرجبكرێت.…
Total
0
Share