راگەیەندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخانەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان رایدەگەیەنێت، كەمێك پێش ئێستا ماتۆڕسكیلێك لـــە دەربەندیـــخانەوە بەرەو بەنداوەكە ڕۆیشتووە و بەداخەوە لەبەردەم تونێڵی خوارەوە كۆنترۆڵی لەدەستدا و بەهۆیەوە ماتۆڕسوارێك و كەسێكی دیكە برینداربوون.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، كەمێك پێش ئێستا ماتۆڕسكیلێك لـــە دەربەندیـــخانەوە بەرەو بەنداوەكە ڕۆیشتووە كە ماتۆڕسوارێك و سەرنشینێك بوون و بەداخەوە لەبەردەم تونێڵی خوارەوە كۆنتڕۆڵی لەدەستدا هەردووكیان برینداربوون.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، برینی یەكێكیــــــــان سەختە و رەوانەی نەخۆشحانەی فریاكەوتن كراون كە دانیشتووی دەربەندیخانن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مالكی سەرۆكایەتیی دەكات.. سبەینێ شاندێكی چێوەی هەماهەنگی دێتە هەرێم

سبەینێ شاندێكی چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات، لەگەڵ لایەنە كوردستانییەكان كۆدەبنەوە، نوری مالكی سەرۆكایەتیی شاندەكە دەكات.…
Total
0
Share