نرخی مریشك بەرزبووەوە

سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگەپەلەوەرییەكان رایدەگەیەنێت، شەوی رابردوو یەك كیلۆ مریشك لە كێڵگەپەلەوەرییەكان بە دوو هەزار و 600 دینار بووە و لە ماوەی رابردوودا یەك كیلۆ مریشك نرخەكەی لە نێوان دوو هەزار و 200 دینار بۆ هەزار و 500 دیناردا بووە.

نازم عەبدوڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگەپەلەوەرییەكان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، خاوەنی كێڵگەپەلەوەرییەكان لە زەرەردان ئەوەش بەهۆی بڵاوبوونەوەی چەند جۆرێكی نەخۆشی لە كێڵگەپەلەوەرییەكان و بەرزبوونەوەی نرخی غاز و گاز کە ئەوەش هۆكارە و یەك كیلۆ مریشك زیاتر لە دوو هەزار و 650 دینار لەسەر خاوەنی كێڵگەپەلەوەرییەكان دەكەوێت.

راشیگەیاند، شەوی رابردوو لە كێڵگەپەلەوەرییەكان یەك كیلۆ مریشك بە دوو هەزار و 600 دینار بووە، لەكاتێكدا پێشتر نرخی یەك كیلۆ مریشك لە نێوان دوو هەزارو 200 بۆ دوو هەزار و 500 دیناردا بووە.

بابەتی پێشتر

كەمال محەمەد: چاوەڕواندەكرێت لە سەرەتای ساڵی داهاتوو هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبكاتەوە

بابەتی دواتر

عەتوان عەتوانی: سەرژمێری دەکرێتە پێوەر بۆ تەرخانکردنی دارایی پارێزگاکان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دانا عه‌بدولكه‌ریم: ئەگەر بومه‌له‌رزه‌ تا 5 پله‌ی رێخته‌ر لە كوردستان رووبدات زیانی زۆری نابێت

دانا عه‌بدولكه‌ریم، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن دەڵێت، “ئەگەر تا پێنج پله‌ی رێخته‌ر بومه‌له‌رزه‌ لە كوردستان رووبدات، زیانی زۆری…
Total
0
Share