لەبارەی مووچەی مانگی 10 زانیاریی نوێ ئاشکرادەکرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، بە ئەگەری زۆرەوە لەم هەفتەیەدا بەغداد مووچەی مانگی 10 ی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرێت.

غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 پێویستی بە داوای محەمەد شیاع سودانی نییە، بە ئەگەری زۆرەوە لەم هەفتەیەدا پارەکە دەنێرێت، بەڵام نازانین دوای گەیشتنی پارەکە وەزارەتی دارایی هەرێم راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی دەکات یان دەیخاتە دوای پرۆسەی سەرژمێری.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا ئێمە ترسمان لە نەک دواکەوتن، بەڵکو لە دابەشکردنی مووچەی مانگی 12 هەیە و ئەگەر هەیە بەغداد پارەکەی نەنێرێت، ئەمەش بەهۆی ئەو جیاوازییەی لە لیستی مووچەی مانگەکانی ئەمساڵدا هەبووە.

ئاشکراشیکرد، لە سەرەتای ئەمساڵدا هەرێم لیستێکی مووچەی ناردووە تا دەگاتەوە بە کۆتایی ئەمساڵ مانگ بۆ مانگ لیستەکە گۆڕانی بەسەرداهاتووە و بڕی داواکراوی پارەکە زیادیکردووە، بۆیە بەم هۆیەوە پێشبینیدەکرێت بەغداد ئامادەنەبێت بەو دۆخەوە پارەی مووچەی مانگی 12 بنێرێت.

بابەتی پێشتر

ئومێد خۆشناو: نانەواخانە و شوێنە پێویستەكان لە رۆژانی قەدەغەی هاتوچۆ كراوە دەبن

بابەتی دواتر

پارێزگاری سلێمانی چەند بڕیارێكی دەركرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share