گەشتی ئاسمانیی نێوان هەولێر – سنە دەستپێدەکات

بەرپرسێکی ئێرانی رایدەگەیەنێت، گەشتوگوزاری هەرێم دەیانەوێت گەشتی ئاسمانی راستەوخۆی نێوان هەرێم و شاری سنە و لەوێشەوە بۆ دورگەی کیش دەستپێبکات.

 

موسلیم شوجاعی بەڕێوەبەری گشتیی بەبازاڕکردن و گەشەپێدانی گەشتوگوزاری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، بە مەبەستی راکێشانی گەشتیاری زیاتر، دەسەڵاتدارانی گەشتیاریی هەرێم دەیانەوێت گەشتی راستەوخۆی ئاسمانی نێوان هەرێم و سنە لەوێشەوە بۆ دورگەی کیش دەستپێبکات.

وتیشی، هەرێمی کوردستان بازاڕێكی باشی گەشتیاریی وڵاتی ئێرانە بە سەرنجدان لەمەش دەستپێکردنی گەشتی راستەوخۆ بۆ پارێزگاکانی دیکەی وڵاتە گرنگە، جگەلەوەش کارئاسانیکردن بۆ هاتوچۆی وشکانی و کەمکردنەوەی رۆتینات لە خاڵە سنورییەکان یەکێکی دیکەیە لە هۆکارەکانی دیکەی راکێشانی گەشتیاران لەنێوان هەردوو وڵاتدا.

بابەتی پێشتر

عێراق بەرەو نۆیەم سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان هەنگاو دەنێت

بابەتی دواتر

پارێزگای سلێمانی بە نووسراوی رەسمی داوای تەوتینی مووچە دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی بۆ ساڵی نوێی کۆچی: ئەم یادە لەکاتێکدا دەکەینەوە هەرێم لەبەردەم گۆڕانکاریی گەورەدایە

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی کۆچی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، “پێویستە هەموومان بەرپرسیارانە…
Total
0
Share