بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق: لە نزیکترین کاتدا مووچە دەنێردرێت

رێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رەزامەندی داوە بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم.

بریکارەکەی وەزارەتی دارایی عێراق راشیگەیاند، قسەم لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کردووە و پێی راگەیاندووە، لیستی مووچە ئێستا لە بەشی وردبینییە و بە زووترین کات پارە بۆ لقی هەولێری بانکی ناوەندنی عێراق دەنێردرێت و دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.

رێباز حەملان باسی لەوەشکرد، لە سەردانەکەی سودانیدا بۆ هەولێر داواکراوە کە نابێت مووچە تێکەڵ بە بابەتە سیاسییەکان بکرێت و مووچە دەبێت لە وادەی خۆیدا بەپێی بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی خەرجبکرێت.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: هێزەکانمان تۆڵەی خوێنی سێ شەهیدەکەی ئەمڕۆ دەکەنەوە

بابەتی دواتر

بۆچی بژمێرەکان پرسیاری کەلوپەلەکانی ناوماڵ و ئامێرە کارەباییەکان دەکەن؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی و حەلبوسی كۆبوونەوە

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆكی لەسەر كارلادراوی پەرلەمانی عێراق كۆبوونەوە و جەختیان لە…
Total
0
Share