کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، سبەی شەو ئەگەری بارینی بەفر هەیە لەناوچە شاخاوییەکانی دهۆک و لە ناوچەکانی دیکەش ئەگەری بارینی باران هەیە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لە هەندێک ناوچە هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی کەمێک نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم.
لەبارەی کەشوهەوای سبەی دووشەممەوە باسی لەوەکرد، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت پاشان لەکاتەکانی دوای نیوەرۆ دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو و لەگەڵ بارانبارین لەکاتەکانی شەودا لەپارێزگای دهۆک و ئەگەری بەفربارین لەهەندێک ناوچە شاخاوییەکانی و بارینی باران و هەورە بروسکە لە ناوچەکانی گەرمیان و هەڵەبجە و باشووری شاری سلێمانی .