بەرگریی شارستانی هەولێر: پێنجەم تەرم لە هێرشەکەی هەولێر دۆزرایەوە

بەرگریی شارستانی هەولێر رایگەیاند، تەرمی پێنجەم کە تەرمی منداڵێکی خانەوادەی پێشرەو دزەیییە لە ژێر داروپەردووی خانووەکە دۆزرایەوەو تەمەنی نەگەیشتووەتە ساڵێک.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە سەرچاوەیەکی بەرگریی شارستانی هەولێرەوە دەستی کەوتووە، بەیانی ئەمڕۆ تەرمی منداڵێکی دیکەی بازرگانەکەی هەولێر لە ژێر داروپەردووی ماڵەکەدا دۆزرایەوە.

هەر بە گوێرەی زانیارییەکان لە ئێستادا تیمەکان بەدوای تەرمی کارگوزارێکدا دەگەڕێن کە بیانی بووە و لەو ماڵەدا کاری کردووە.

تا ئێستا ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتووەتە، پێنج کەس و ژمارەی بریندارەکانیش هەشت کەسی تێپەڕاندووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی ئەمنیی هەڵەبجە: ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا تەنانەت ئەگەر کۆدیشی هەبێت ڕێگە نادرێت بێتە ناو بازاڕەوە

لیژنەی ئەمنیی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، ڕێکاری توندی ئەمنی بەرامبەر ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دەگرینەبەر، تەنانەت ئەگەر کۆدیشیان هەبێت، ڕێگە نادرێت بێنە…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە مانگێكدا 145 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی سووتاوی ئەنجامدراون

تەندروستیی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، “لە مانگی رابردوودا 145 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی سووتاوی ئەنجامدراون”. بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share