بۆ سەلامەتیی گورچیلەکانت ئەم خۆراکانە مەخۆ

پزیشکێک ئەو خۆراکانە ئاشکرادەکات کە زیان بە گورچیلەکان دەگەیەنن.

د. ئارتۆ بوگاتریۆف، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی گورچیلە، رایدەگەیەنێت، خۆراک کاریگەرییەکی زۆری لەسەر گورچیلەکانی مرۆڤ هەیە، بۆیە پێویستە ئاگاداری ئەو خۆراکانە بین کە زیانیان پێدەگەیەنن.

پزیشکەکە ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکات کە تووشی نەخۆشیی گورچیلە بوون پێویستە خۆیان لەو خواردنانە بە دووربگرن کە بڕێکی زۆر ئۆکسالاتیان تێدایە، وەک سپێناخ، گوێز، خواردنی سورەوەکراو، چپسی پەتاتە، چەوەندەر و شوکولاتە.

ئەو پزیشکە دەڵێت، “باشتر وایە خواردنی ئەو خۆراکانە سنووردار بکرێن کە رێژەیەکی بەرزی پۆتاسیۆمیان تێدایە، بەتایبەتی ئەڤۆگادۆ، بێگومان پۆتاسیۆم توخمێکی سوودبەخشە بۆ لەش بەتایبەتی بۆ دڵ، چونکە بەشدارە لە رێکخستنی شلەمەنیەکان و پاراستنی هاوسەنگیی خانەکانی دڵ، بەڵام زیادەڕۆییکردن دەبێتە هۆی زیادبوونی کالیسیۆم، کە لە خاوبوونەوەی لێدانی دڵدا دەردەکەوێت و هەروەها دەبێتە هۆی لاوازیی جەستە و سکچوون”.

پزیشکەکە پێشنیاری ئەوە دەکات کە زیادەڕەوی لە خواردنەوەی قاوە، چای خەست و کۆلا نەکرێت، چونکە زۆر خواردنیان دەبێتە هۆی دروستبوونی بەردی گورچیلە، بۆیە نابێت لە رۆژێکدا لە کوپێک قاوە زیاتر بخۆنەوە، زۆرترین بڕی خواردنەوەش دوو کوپە لە رۆژێکدا.

باس لەوەش دەکات، “پێویستە مرۆڤ وریا بێت لە کاتی خواردنی ئەو بەرهەمە شیرەمەنییانەی کە بڕێکی زۆر کالیسیۆمیان تێدایە، چونکە مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی میزەڵدان زیاد دەکات”.

ئەو پزیشکە پێشنیاری کەمکردنەوەی خواردنی ئەو کەرە و پەنیرانە دەکات کە لە فرۆشگاکان دەفرۆشرێن، چونکە دەوڵەمەندن بە کۆلیسترۆڵ و چەوریی تێر، کە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان زیاد دەکات و کاریگەریی نەرێنی لەسەر کۆئەندامی میز دەبێت.

بە وتەی ناوبراو، هۆکارێکی دیکە کە زیان بە گورچیلە دەگەیەنێت، خوێی زیادەیە، کە دەبێتە هۆی راگرتنی شلە لە جەستەدا و دەبێتە هۆی ناهاوسەنگیی ئاو.

 

 

بابەتی پێشتر

دەستەی ئاماری هەرێم: زانیارییەکانی سەرژمێری بە هیچ لایەنێک چ حکومی یان ناحکومی نادرێت و بەپێی یاسا رێگەپێنەدراوە

بابەتی دواتر

نوری مالیکی: سەرژمێریی دانیشتووان بنەمایەکی تۆکمەیە بۆ چارەسەرکردنی بێکاری و هەژماری

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share