مامۆستایانی ناڕازی: داواکارین مووچەکانمان لە بانکی رەشید و رافیدەین تەوتین بکرێت

دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی پەیامێک ئاڕاستەی سودانی دەکات و داوای تەوتینی مووچە دەکات.

نوێنەری دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دوای دەرچوونی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی چاوەڕوانبووین مووچەی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێم تەوتین بکرێت، بەڵام نەرمی و چاوپۆشیکردنی حکومەتی عێراق لە حکومەت و وەزارەتی دارایی هەرێم وایکرد بڕیارەکە جێبەجێنەکرێت.

باسی لەوەش کرد، بۆچی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری دادگای فیدراڵی جێبەجێناکات؟، سوێندی نەخواردووە پارێزەری مافی سەرجەم عێراقییەکان بێت؟

ئەوەشی وت، “داواکارین مووچەکانمان لە بانکی رەشید و رافیدەین تەوتین بکرێت و راستەوخۆ بگاتە دەستمان، حکومەتی هەرێم هیچ رۆڵێکی لە دابەشکردنی مووچەدا نەبێت”.

بابەتی پێشتر

لەکاتی تووشبوون بە پەتا و هەڵامەت نابێت ئەنتیبایۆتیکەکان بە منداڵان بدرێت

بابەتی دواتر

پزیشکێک: لەرزینی دەست رەنگە ئاماژەبێت بۆ نەخۆشییە مەترسیدارەکان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share