بافڵ جەلال تاڵەبانی: داهاتووی ناوچەکە پەیوەستە بە بڕیاری حەکیمانەوە

سەرۆكی یەكێتی دەربارەی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایدەگەیەنێت، پێویستە هەموولایەک بە وریاییەوە مامەڵە بکەن و لایەنەکان دانبەخۆیاندا بگرن، چونكە داهاتووی ناوچەکە پەیوەستە بە بڕیاری حەکیمانەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەراوێزی دووەمین رۆژی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لەگەڵ محەمەد بن ئەحمەد بن عەبدوڵا ئەلمەسنەد، راوێژکاری میری قەتەر بۆ ئاسایشی نیشتمانی کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گرنگترین گۆڕانکارییە سیاسی، ئەمنی و ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و جەخت لە پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە کرایەوە بەشێوەیەک هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان هەوڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بدەن و گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن بنەمای کار و هەنگاوەکانی داهاتوو بێت، وەك ئەوەی لە راگەیەندراوی كۆبوونەوەكەدا هاتووە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی گرژی و ناکۆکییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وتی، “پێویستە هەموولایەک بە وریاییەوە مامەڵە بکەن و لایەنەکان دانبەخۆیاندا بگرن، داهاتووی ناوچەکە پەیوەستە بە بڕیاری حەکیمانەوە، باشترین بژاردە گەڕانەوەیە بۆ دیالۆگ و زاڵبوون بەسەر ئەو کێشانەی بەربەست لەبەردەم ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە دروستدەکەن”.

لەدرێژەی دیدارەکەدا سەرۆکی یەكێتی پێویستیی گەشەپێدانی پەیوەندی و هەماهەنگییەکانی نێوان قەتەر و هەرێمی کوردستانی دووپاتکردەوە بەشێوەیەک هاریکارییەکان لە خزمەت بەرژەوەندییە باڵاکانی هەردوولا، بەهێزکردنی ئاسایش و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە بێت.

بابەتی پێشتر

لەسەر رێگای هەولێر-دهۆك تانكەرێك خۆی بە حەوت ئۆتۆمبێلدا كێشا

بابەتی دواتر

دەزگای لوتکە زانیاری نوێ لەبارەی ناردنی ئەو کۆچبەرانەی لە بەریتانیان بۆ رواندا ئاشکرادەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی گاز و بەنزین دابەزین

وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە نرخی هەریەکە لە بەنزین و گاز دابەزین بەخۆیانەوە دەبینن. بەهمەن عەبدوڵا وتەبێژی…
Total
0
Share