وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، “پرۆسەی سەرژمێری بە جێبەجێکردنی ماددی 140 سەرکەوتوو دەبێت”.
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سەرژمێری پرۆسەیەکی نیشتمانیی نەتەوەیی گشتگیرە و پەیوەندی بە حزبەکانەوە نییە، بەڵام حزبەکان بەرپرسیارن لەوەی هانی هاوڵاتییان بدەن لەکاتی سەرژمێرییەکە بگەڕێنەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان و بەشداربن لە پرۆسەکەدا.
وتیشی، پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی عێراق بە جێبەجێکردنی ماددی 140 سەرکەوتوو دەبێت.