دەرفەتی دیكەی دامەزراندن راگەیەندرا

ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین، دامەزراندنی ژمارەیەك فەرمانبەری بەشێوەی گرێبەست رادەگەیەنێت و وەرگرتنی پێشكەشكارانیش بۆ ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین و هەردوو قائیمقامیەتی قەزای رانیە و پشدەر و تەواوی ناحیەكانیان دەبێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەمەبەستی رەخساندنی هەلی یەكسان بۆ سەرجەم دەرچووە دانەمەزراوەكان دامەزراندنیان بەشێوەیەكی دادپەروەرانە، ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین ژمارەیەك فەرمانبەر بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێنێت بە پێی ئەو پسپۆڕیانەی خوارەوە:

ژمێریاری – كارگێڕی – كۆمپیوتەر – یاسا – پەیوەندیە نێودەوڵەتییەكان – كۆلێژی زمان/ئینگلیزی(وەرگێڕ) ، راگەیاندن.

مەرجەكانی وەرگرتنی پێشكەشكاران بۆ دامەزراندن وەكو فەرمانبەری گرێبەست بۆ ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین و هەردوو قائیمقامیەتی قەزای (رانیە – پشدەر ) و تەواوی ناحیەكانیان.

1. پێویستە پێشكەشكار حوكم نەدرابێت بە سزای تاوانی كەتنی ئابڕووبەر (مخلە بالشرف).

2. لە كاتی پڕكردنەوەی فۆڕمەكەدا بەهیچ شێوەیەك دوو كەس لە خێزانێكدا دانامەزرێت.

3. بە هەر بڕوانامەیەك دابمەزرێت دەبێت بەڵێن بدات دوای دامەزراندن داوای گۆڕینی بڕوانامە نەكات كە ناوبراو بڕوانامەی بەرزتری هەبێت لەو بڕوانامەی كە پێی دادەمەزرێت سەرەتا.

4. پێویستە داواكار بە فیعلی نیشتەجێی سنووری ئیدارەی سەربەجۆی راپەڕین بێت و كارتی زانیاریی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین بێت.

5. سەرجەم ئەو كەسانەی كە ناویان دەردەچێت لە خاڵبەندیی پسپۆڕیی خۆی دەبێت ناوبراو نیشتەجێی ناوەندی قەزا یان ناحیەكانی خۆیان بێت بەپێی ئەو میلاكەی كە داواكراوە بۆیان.

6. پێشكەشكار بۆی هەیە تەنها یەك پسپۆڕی لە فۆڕمی دامەزراندن هەڵبژێرێت، بەپێچەوانەوە ناردنی زیاتر لەیەك فۆڕم لە لایەن داواكارەوە دەبێتە هۆی پووچەڵكرنەوەی فۆڕمەكەی.

7.ساڵانە گرێبەستەكەی نوێدەكرێتەوە لە حاڵەتی جێبەجێنەكردنی ئەركەكانیدا لایەنی پەیوەندیدار دەتوانێت گرێبەستەكەی بۆ نوێ نەكاتەوە هەڵیبوەشێتەوە.

8. نابێت پێشكەشكار هیچ مووچەیەكی دیكەی هەبێت لە دامودەزگاكانی حكومەت.

9. ئەو كەسانەی كە ناویان دەردەچێت لە خاڵبەندییەكان مەرج نیە وەربگیرێن تاكوو دوای چاوپێكەوتن و تاقیكردنەوە و ووردبینی كردنی سەرجەم بەڵگەنامە پێشكەشكراوەكانی ناوبراو.

10.لە كاتی چاوپێكەوتندا پێویستە وێنەیەك لە (بڕوانامە ،كارتی زانیاری، ناسنامەی خێزان و منداڵ، پشتگیری ئەو فەرمانگەیەی كاری لێكردووە ، ناسنامەی شەهید) لەگەل چاپە رەسەنەكان بهێنێت.

11. دوای دەرچوونی ناوی كەسی پێشكەشكار (ئاگاداری بەرێزتان دەكەینەوە لیژنەیەكی تایبەتمەند هەڵدەستێت بە هەڵسەنگاندنی تواناو شارەزایی و پسپۆری كەسی دەرچوو لەم پسپۆرییانە (ژمێریاری – كارگێڕی – كۆمپیوتەر – یاسا – پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان – كۆلێژی زمان/ئینگلیزی(وەرگێڕ)).

12.ئەو كەسانەی ناویان دەردەچێت لە كێبڕكێكە، دەبێت بەڵێننامەی ( دادنووس ) بهێنێت كە تا ماوەی 5 پێنج ساڵ بە هیچ شێوەیەك داوای گواستنەوەی راژەی نەكات لەو شوێنەی دامەزراوە بۆ شوێنێكی تر.

14.دەرچووانی بەشی كۆمپیوتەر دەكەونە كێبڕكێی خاڵبەندی لە سنووری ناحیەكەی خۆی چونكە مەرجە دەبێت دانیشتووی سەنتەری ناحیەكە بێت یان دانشیتووی گوندەكانی هەمان ناحیە بێت كە بۆی دادەمەزرێت بەرزترین خاڵ چانسی دامەزراندنی دەبێت.

دوا كات بۆ پڕكردنەوەی فۆڕم 19ی ئەم مانگەیە.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: كورد هەرگیز دۆستە راستەقینەكانی لە یاد ناكات

بابەتی دواتر

رێكخراوە ژینگەییەكان هۆشداری دەدەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share