روونكردنەوەیەك لە مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی-یەوە

مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی رایدەگەیەنێت، پارتی و چەند لایەنێكی شۆڤێنی گرفت بۆ هاوڵاتیان دروستدەكەن و دەشڵێت، پارتی ھەوڵدەدات کێشەکان ھەناردەی کەرکوک بکات.

دەقی روونكردنەوەكە:

بەداخەوە ماوەی چەند رۆژێکە، بەمەبەست و سیناریۆی جۆراوجۆر، پارتی دیموکراتی کوردستان و چەند لایەنێکی شۆڤێنی کەرکوک، کێشە و گرفت بۆ ھاوڵاتیانی کەرکوک دروستدەکەن.

ئێمە وێرای ئەوەی لەگەڵ داخستنی رێگای سەرەکیی کەرکوک-ھەولێر نین، لە رێگای کەناڵە سیاسی و دیپلۆماسییە جیاوازەکانەوە، ھەوڵی جدیمان داوە و سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراقمان لێ ئاگادارکردۆتەوە، بۆ کردنەوەی ئەو رێگایە، چارەسەرکردنی کێشەکان بە دیالۆگ و لێکتێگەیشتن، بەشێوەیەک لە خزمەتی ھاوڵاتیانی کەرکوک بێت.

لێرەوە بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کەرکوک و ڕای گشتی، رایدەگەیەنین:
– پارتی، لە ڕێگای حکومەتی شکستخواردوی تاککڕەوی ھەرێمەوە، ھەوڵدەدات کێشەکان، ھەناردەی کەرکوک بکات، بەتایبەت کە روونبۆتەوە سەرجەم ئەو کەسانەی لە نێو خۆپیشاندانەکانن لە ھەولێرەوە ئاڕاستە دەکرێن، و دەیانەوێت، کێشە و پشێوی لە نێو نەتەوەکانی شارەکە درووستبکەن، بەڵام خەڵکی کەرکوک بە سەرجەم نەتەوە و پێکھاتە ڕەسەنەکانی زۆر ھوشیارن و لە مەرامی ناحەزان تێگەیشتون.

– پارتی و ئەو لایەنە شۆڤێنییە عەرەبی و تورکمانانە، کە ھاوپەیمان و دۆستی یەکترن، کێشەیان بارەگا نییە، چونکە لە ئێستادا بارەگای لق و ناوچەکانی چۆڵکراون، بەڵام بەمەبەست ناگەڕێتەوە و، دەیانەوێ بەو بیانووە، ئاسایشی کۆمەڵایەتیی کەرکوک تێکبدەن.

جارێکی دیکە دڵنیایی بە ھەموولایەک دەدەین، کە ئارامی و خۆشگوزەرانیی ھاوڵاتیانمان ھێڵی سوورن، تەواوی ھەوڵەکانی خۆمان دەخەینەگەڕ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، رێگەنادەین مەرامی نەیاران جێبەجێبکرێت و ئاژاوا و کێشە بۆ شارەکەمان درووستبێت.

مەڵبەندی دووی ڕێكخستنی كەركوكی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
2023/9/2

بابەتی پێشتر

دوو زیارەتکاری ئێرانی دەستگیرکران کە ویستبوویان بە ئێسک و پروسکی دوو مرۆڤەوە بێنە عێراق

بابەتی دواتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا هەشت کە بوونە قوربانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share