قوباد تاڵەبانی: لە هەوڵداین بۆ پێكهێنانی حكومەتێك خزمەتی هەموو هاوڵاتییان بكات

جێگری سەرۆك وەزیران لەگەڵ كونسوڵی گشتیی میسر كۆبووەوە و جەختیكردەوە لەسەر هەوڵدان بۆ پێکهێنانی حکومەتێک كە خزمەتی هەموو هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکات.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران ئەمڕۆ لە هەولێر پێشوازیکرد لە باڵیۆز مەحمود فاروق عامر، کونسوڵی گشتیی نوێی میسر لە هەرێمی کوردستان، لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی گشتیی نوێی میسر کرد و ئامادەیی خۆی و نووسینگەی جێگری سەرۆک وەزیرانی دەربڕی بۆ هەر جۆرە هاوکاری و کارئاسانییەک لەپێناو پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا.

دواتر جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژەیدا بە پەیوەندیی مێژوویی نێوان وڵاتی میسر و هەرێمی کوردستان و، رۆڵی سەرۆک مام جەلالی بیرهێنایەوە کە بە پەرۆش بووە بۆ دروستکردن و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و روونیشیکردەوە کە لەم قۆناغەشدا هەرێمی کوردستان خوازیاری باشترین و بەهێزترین پەیوەندییە لە هەموو بوارەکاندا لەگەڵ میسر.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی قۆناغی پاش هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان و لەمبارەیەشەوە قوباد تاڵەبانی جەختیکردەوە لەسەر هەوڵدان بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار و دادپەروەر کە خزمەتی هەموو هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکات.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە پێویستیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی میسر لە بوارەکانی کەلتور و کشتوکاڵ و گەشتوگوزاردا کرا. هەردوولا هاوڕابوون دەرفەتی زۆر باش هەیە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە هەرسێ بوارەکەدا و پێویستە بەپێی پلانی هاوبەش و بەرژەوەندیی هاوبەش کاربکرێت بۆ گەشەپێدانی پەیوەندییەکان لەهەر سێ بوارەکەدا.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێك: بەمنزیكانە هەمواری بودجە تایبەت بە نەوتی هەرێم دەگاتە ئەنجومەنی نوێنەران

بابەتی دواتر

ژیار جەلال: جلوبەرگ و پێداویستیی تایبەت بە وەرزی زستان بۆ خانەكان دابینكراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەسێكی بە چەقۆ برینداركردبوو هەڵاتبوو.. پۆلیسی سلێمانی تۆمه‌تبارێكی ده‌ستگیركرد

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی بڵاویكردەوە، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ڕاپه‌ڕین تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ به‌چه‌قۆ هاوڵاتییه‌كی‌ به‌سه‌ختی‌ بریندار كردبوو، دواتر…
Total
0
Share