لە پارێزگایەک رۆژێک پشوو راگەیەندرا

بەبۆنەی بەڕێوەچوونی یاری نێوان عێراق و ئوردن رۆژی پێنجشەممە لە پارێزگای بەسرە کرایە پشووی رەسمی.

پارێزگاری بەسرە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو لەسەرجەم فەرمانگەکانی سنووری پارێزگاکە پشووی رەسمییە.

ئاشکراشیکرد، پشووەکە بە مەبەستی رەخساندنی دەرفەتە لەبەردەم هاندەرانی عێراق تا بەشداری لە پاڵەوانێتییەکەدا بکەن.

یاری نێوان عێراق و ئوردن لە چوارچێوەی پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی 2026 لە شاری بەسرە لە کاتژمێر 7:15 خولەکی ئێوارەی رۆژی 14ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت.

بابەتی پێشتر

نووسینگەکانی زانیاریی سلێمانی: لەدوای 1ی 12تەنها بە ئامێری POS پارە وەردەگیرێت

بابەتی دواتر

قائیمقامیەتی سلێمانی: دایکان و باوکان بە مۆبایلەکانیان دەتوانن ئاگاداری چۆنێتیی گواستنەوەی خوێندکاران بن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڵبژاردنەكەی عێراق دواخرا

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 19ی كانونی دووەم ڕایگەیاند، “هەڵبژاردنی پەرلەمانیی پێشوەختە دواخرا بۆ 10ی مانگی ئۆكتۆبەری داهاتوو.”…
Total
0
Share