لەکاتی دەوامدا بەکارهێنانی مۆبایل لە هێزە ئەمنییەکان قەدەغەکرا

لەسەر بڕیاری وەزیری ناوخۆی عێراق بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی دەوامی رەسمیدا لە بەشێک لە هێزە ئەمنییەکان قەدەغەکرا.

بەپێی بڕیارەکە کە واژۆی عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆی پێوەیە، بەکارهێنانی مۆبایل لەلایەن سەرجەم کارمەندان و ئەفسەرانی خوار پلەی رائید، لەکاتی دەوامی رەسمیدا قەدەغەیە.

بەپێی بڕیارەکە هەر کارمەندێکی ئەمنی پابەندنەبێت، یەک مانگ لەناو فەرمانگەکەی زیندانی دەکرێت، ئەگەر دواتریش هەر پابەندنەبوو دەدرێتە دادگای تایبەتمەند.

سەبارەت بە کارمەندانی مەدەنی ناو وەزارەتەکە، لە بڕیارەکەدا هاتووە، پێویستە پابەندبن، بە پێچەوانەوە رووبەڕووی رێکاریی یاسایی دەبنەوە.

بابەتی پێشتر

عەتوان عەتوانی: حکومەتی عێراق سەرقاڵی ئامادەکردنی خشتەی بودجەی 2025 ە

بابەتی دواتر

پێشبینییەکانی کەشوهەوا بۆ چەند رۆژی داهاتوو ئاشکراکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share