پێشبینیدەکرێت دۆناڵد ترەمپ کاندیدی سەرکەوتووی سەرۆکایەتیی ئەمریکا مارکۆ رۆبیۆ نوێنەری کۆمارییەکان لە ویلایەتی فلۆریدا بۆ بەڕێوەبردنی وەزارەتی دەرەوە رابسپێرێت.
ئاژانسی هەواڵی CNN لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردووەتەوە، ئەگەری هەیە دۆناڵد ترەمپ جانتای وەزارەتی دەرەوە بداتە دەست مارکۆ رۆبیۆ نوێنەری کۆمارییەکان لە ویلایەتی فلۆریدا.
رۆبیۆ ئامادەیی خۆی بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە دەربڕیوە ئەگەر ترەمپ پێشنیاری بکات.
پێشتر دەنگۆی ئەوە هەبوو ترەمپ ریچارد گرینیل کە لە سەردەمی ترەمپدا باڵیۆزی ئەمریکا بوو لە ئەڵمانیا هاوکات کارراییکەری دەزگای هەواڵگری نیشتمانی بوو رابسپێرێت، بەڵام دواتر گریمانەکان دوورکەوتنەوە.