وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم رایدەگەیەنێت، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی بڕیاردراوە داشكان لە كرێی خوێندنی خوێندكارانی زانكۆ بكرێت.
ئاماژە بۆ ئەوەش هەر كراوە، هەر خانەوادەیەك دوو خوێندكار یان زیاتری هەبێت لە خوێندنی ئێواران و پاڕالێل، بۆ هەریەكەیان بەرێژەی 50% داشكان لە كرێی خوێندنەكەی دەكرێت.
باس لەوەش كراوە، داشكاندنەكە سەرجەم خوێندكارانی بەرایی و خوێندنی باڵا لە دبلۆم و بكالۆریۆس و دبلۆمی باڵا و ماستەر و دكتۆرا لە زانكۆ حكومییەكان دەگرێتەوە، بڕیارەكەش بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025 جێبەجێدەكرێت.